به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ عەلی ڕەبیعی , وتەبێژی دەوڵەت لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: دەوڵەتی دزێوی ترامپ کۆتایی هات و ئەمریکا سەرۆکی نوێی دەبێت.
وتیشی: سەرۆک کۆماری نوێی ئەمریکا دەرفەتی ئەوەی هەیە تاکوو نوێنەرێک بێت بۆ دەنگی بەرزی گەلی ئەمریکا بۆ گۆڕاندنی ئەو ڕەۆتەی کە چوار ساڵە بووەتە هۆی سووک کردن و پەراوێزخستنی ئەمریکا .
ڕاشیگەیاند: بەرخۆدانی گەلی ئێمە تا ئیمڕۆ نیشانی داوە که گوشار و گەمارۆکان هەرگیز ناتوانێت ئێمە تەسلیمی زیادەخوازییەکان بکات.